زیاتر له 750 تۆن گهنمی جوتیاران له سایلۆی نهجهف كهم دهكات و پارێزگاریش دهڵێت”لێكۆڵینهوه دهكهین و هیچ شتێک بزرنابێ”.
لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە کەیسی خواردنی 750 تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف لەلایەن باڵندەوە دەکۆڵینەوە و هیچ شتێک بزرنابێ”.
رۆژی سێشەممە 2020/05/19 فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، “کارمەندانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەکەمان لە نەجەف بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی دەستیان بەسەر نووسراوەکانی هێنان و دەرکردنی گەنمی پلە یەک لە کۆگاکانی سایلۆی نەجەف لە 2019/05/04وە تاوەکو 2020/04/01 گرتووە”.
ئاماژهی بهوهشكردووه”لێکۆڵینەوەکان سەلماندیان بڕی 752 تۆن و 498 کیلۆگرام گەنمی پلە یەک لە سایلۆی نەجەف کەمی کردووە و دیار نەماوە کە بەهاکەی بە 421 ملیۆن و 120 هەزار دینار دەخەمڵێنرێت”.