وته‌بێژى فه‌رمیى داواکاری گشتیى سعودیه رایگه‌یاند” تۆمه‌تبارانى روداوى کوشتنى جه‌مال خاشقچى 124 ساڵ سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا”.
وته‌بێژى داگاى تاوانه‌کان به ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه‌ى راگه‌یاند:” دادگا له دۆسیه‌ى کوژرانى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچیدا بڕیاریدا و سزاى زیندانیى بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به‌سه‌ر پێنج تاوانباردا سه‌پاند و سێ تاوانبارى دیکه‌ش به 10 ساڵ زیندانى و دوو تاوانباریش به حه‌وت ساڵ زیندانى حکومدراون”.
جه‌مال خاشقچى له ساڵى 1958 له شارى مه‌دینه‌ى سعودییه له‌دایکبووه و چه‌ندین پۆستى له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانییه‌کانى سعودییه‌دا وه‌رگرتووه.
له‌نێوان ساڵانى 1987 بۆ 1990 رووماڵى رووداوه‌کانى ئه‌فغانستان و جه‌زائیر و کوه‌یت و سودان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى کردووه.
به‌هۆى راپۆرت و نوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانییه‌وه له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودییه، ناچاربووه بچێته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و له‌وێ بمێنێته‌وه.
خاشقچی، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و هاووڵاتیى سعودیه له ئه‌ستانبوڵ له رۆژى 2ى 10ى 2018 ون بوو و دواتر له رۆژى شه‌ممه 6ى 10ى 2018، ئاژانسى (رۆیته‌رز) له زارى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى تورکیا بڵاوى کرده‌وه، که خاشقجى له‌ناو کونسوڵخانه‌ى سعودیه کوژراوه‌و دواتر کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه.