قەیرانێكی گەورەتر لەكرۆنا لەڕێگایە …!
حكومەتی هەرێم وەك ڕێگری لە كرۆنا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك قەدەغەی هاتوو چۆی ڕاگەیاندووە نزیكەی ٢ ملیۆن كەس( كەرتی گشتی و تایبەت)بێكار بوون و میوان خانە و چاخانە و دووكان و كارگۆچكە و بازاڕ داخراون
زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كرێچی دەبێت كرێ خانوو بدەن، هاوڵاتی دەبێت پارەی ئاو و كارەبا و غاز و نێت بدات، ئەمانە نمونەیەكی بچوكی زیانەكانن كەلە هاوڵاتی سادە دەكەوێت و حكومەتیش بژاردەی دروستی هەڵبژادووە هاتووچۆی قەدەغە كردوە و بۆپاراستنی هاوڵاتیان
بەڵام حكومەت لە دۆخێكی ئاوادا كە بڕیارێك دەدات دەبێت شوێنەواری بڕیاڕەكەش لە بەرچاو بگرێت هاو شێوەی وڵاتانی تر و لە چوار چێوەی سنور و تواناداراییەكەیدا كە موفلیسە و لەسەر ساجی علیە
بۆیە دەكرێت پارەی ئاو كارەبا وەرنەگیرێت و نێت بۆمانگێك بێ بەرامبەربێت، كەرتی تایبەت ناچار بكرێت موچەی كرێكارانی بدات، سندوقی ڕووبەڕووبونەوەی باری نائاسایی دروست بكات، سنورێك گەندەڵی و دزی دابنرێت
ئەگەرنا ئەوەی كارەسات دەخوڵقێنێت كرۆنا نیە بەڵكو لێ كەوت و كاریگەریەكانی كرۆنایە كە دەبێتە كارەساتێكی مرۆی و ئابوری و ئەخلاقی لە سایەی بێ پلانی حكومەتدا
– تێبینی / نرخی نەوت ٢٩ دۆلارە و گەندەڵی و دزی و بەقاچخ بردنی كەوت بەردەوامە و داهاتی چاوەڕوانكراو بۆ مانگی ئازار تەنها ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە و بە پارەی حكومەتی عێراقەوە حكومەت تەنها توانای پێدانی لەسەدا٥٠ بۆ لەسەدا٦٠% موچەی هەیە.