جارێکی دیکە هێمن مامەند دەستبەسەرکرایەوە

جارێکی دیکە هێمن مامەند دەستبەسەرکرایەوە

جارێکی تر رۆژنامەنووس هێمن مامەند لەسەر سکاڵای سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەستبەسەرکرایەوە. بەشدار حەسەن پارێزەری هێمن مامەند لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە وا بڕیار بوو ئەمڕۆ رۆژنامەنووس هێمن مامەند بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازاد بکرێت بەڵام بەهۆی سکاڵایەکی تر لەسەری دەسبەسەرکراوەتەوە. ئەوەشی راگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لەڕێگەی داواکاری گشتیەوە تۆمارکراوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ کەیسی رۆژنامەنووس هێمن مامەند بەڵام چارەنووسی ئازادکردنی نادیارە.