لە ئاکرێ… کەسێک کوژرا

 

لە شاری ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا.

موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”  گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی( حەردان عەبدولجەبار) لە گەڕەی ١١ی ئەیلوولی سەنتەری شاری ئاکرێ لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا”.

 

ڕوونیشیکردەوە کە تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە و پۆلیس دەستی لە رێککارە یاساییەکان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.