زوممار.. وردەکاریی کوشتنی منداڵە حەوت ساڵانەکە ئاشکراکرا
بەرپرسێکی باڵای زوممار رایگەیاند، دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ کوشتنی منداڵە حەوت ساڵانەکە دەریخستووە، کە بەر لە کوشتنی سێجار دەستدرێژی کراوەتە سەری و لە ئێستاشدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێکى باڵای زوممار راگەیاند، “دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بەر لە کوشتنی ئەو منداڵە سێجار دەستدرێژی کراوەتەسەری و دواتر بە بلۆک کوشتوویانە و لە دەستشۆری مزگەوتێکی ناو زومماردا فڕێیانداوە”.
اسی لەوەشکرد، “لە ئێستادا سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکە دەستگیرکراون، کە دووانیان چەکداری حەشدی شەعبین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان، خەڵکى کومەڵگاى دۆمیزە سەر بە ناحیەى زوممار و درواسێى ماڵى ئەو منداڵەیە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیک کاتژمێر دووى ئەمشەو، پاش هاتنە دەرەوەی منداڵێکی حەوت ساڵان لە ماڵی خۆیان، تا درەنگانێک نەگەڕاوەتەوە و دواتر بە کوژراوى لە ناو مزگەوتێکدا دۆزرایەوە.