ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیر ده‌كرێن

ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیر ده‌كرێن

هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌هاوكاری ئاسایشی گه‌رمیان و هاوپه‌یمانان له‌سنووری په‌ڵكانه‌ و جوانڕۆ له‌ گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان ده‌ستگیر كرد.

له‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیاندا، سێ چه‌كداری داعش كه‌ یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری هه‌یه‌ ده‌ستگیر كران.

ئاماژەی بەوەشدا، له‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیاندا، سێ چه‌كداری داعش كه‌ یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری هه‌یه‌ ده‌ستگیر كران و كارمه‌ندێكی ئاسایش بریندار بووه‌.