رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رایده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌رى ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تانه‌ى له بڕیاره‌که داوه‌و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانى کردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى ئایارى 2020 سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌رى ته‌واو نایاسایى بووه، له‌و رووه‌وه داواى له سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان کردووه شکۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و کاره نایاساییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌بێت شکۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونکه “زۆرینه‌یه‌کى نایاسایى کوده‌تاى به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا کردووه”.
رۆژى حه‌وتى ئایارى 2020 له دانیشتنێکى په‌رله‌مانى کوردستاندا که فراکسیۆنى پارتى و پێهاته‌کان ئاماده‌ى بوون، به ده‌نگى 57 په‌رله‌مانتار، پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڵگیرا.
ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان و فراکسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مانى کوردستانى به‌دواى خۆیدا هێنا و فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کرد.
هاوکات رێواس فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان که له پشکى یه‌کێتییه بایکۆتى ئه‌و دانیشتنه‌ى کرد و سه‌رۆکایه‌تى نه‌کرد.
دوێنێ رێواس فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه تا ره‌وشى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان ئاساییى نه‌کرێته‌وه هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مان ئه‌نجام نادات.