بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەرجەم کار و چالاکییەکانی کە بۆ ساڵی ڕابردوو ئەنجامی داوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد. ڕزگار حەمە ڕەحیم بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی سەرجەم کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کە بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتییان لە١-١-٢٠١٩ بۆ ٣١-١٢-٢٠١٩ ئەنجام دراوە خستەڕوو کە ئەوانیش تیرۆر و ماددە ھۆشبەرەکان و ئەنجامدانی تاوان و ئابوری و چەند چالاکییەکی تر دەگرێتەوە.