گەنجێک خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستدا

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

.

ڕێكخراوی ئاشتی : لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناحییەی باوەنوورەوەگەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ئەوتەرمە بەناوی (فریاد جەماڵ علی ) لەدایکبووی 1996 و دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چوەبۆسەرکار کەدوکانی خواردەمەنی هەیە لەناحییەی ناوبراو لەنێو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە هەربەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووەو تائێستا هۆکاری خۆخنکاندنی نادیارە . لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی هێنرایە بەشی پزیشکی دادوەری کەلارو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرهۆکاری حاڵەتەکە.