نەتەوەیەکگرتووەکان: نیگەرانین سەبارەت به‌ژماره‌ی کوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران
وتەبێژی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشانده‌رانی ئێران نیشانده‌دات.
رەپێرت کۆڵڤیڵ، وتەبێژی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان ئه‌مرۆ سێشەممە له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی ئێران بەهۆی گوللەوە لەسەرانسەری ئەو وڵاتە کوژراون، “نیگەرانن سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لەبهرزبونهوهی کوژران ده‌كه‌ن”.
وتیشی، دیاریکردنی ژمارەی کوژراون لەخۆپیشاندانەکانی ئێران ئاسان نییە. ئەوەش بەهۆی پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت لەرۆژی شەمەی رابردوەوە تاوەکو ئێستا.
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌رۆژی هه‌ینی رابردوه‌وه خۆپیشاندان له‌زۆربه‌ی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌و له‌ئه‌نجامی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانیش، به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان تائێستا ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژراون‌و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سەید سادق حسێنی، فەرماندەی نوێی سوپای بیت المقدسی – سەربەسوپای پاسدارانی ئێران لەناوچەی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (تەسنیم) ڕایگه‌یاند، ئارامی‌و ئاسایش لەسەرتاسەری پارێزگای کوردستان بەرقەرارە”.
به‌وته‌ی ئه‌و، “دوژمنانی رژێم هیچ کاتێک چاویان بەئارامی‌و ئاسایشی ئێستای ئێرانی ئیسلامی‌و پارێزگای کوردستاندا هەڵنەهاتووەو هەرجارەو بەپیلانگێڕی جۆربەجۆر هەوڵی تێکدانیان داوە.”