لێبوردەیی

لێبوردەیی

لێبوردەیی زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت. پیادەکردنەکانی سیستەمە گشتگیرەکان بە پێچەوانەی لێبوردەییە کە بە توندڕۆیی ناودەبرێت. زاراوەی لێبوردەیی زیاتر باوترە لە زاراوەکانی تری وەک “قبوڵکردن” و “رێزگرتن” کە کۆمەڵە جۆراوجۆرەکانی پێ قەرزباردەکرێت. لێبوردەیی وەک چەمکێک سەپاندنی سزا ھاوشان لەگەڵ بڕیاردان بە ئاگایانە پاش بەکارھێنانی ئەم توانایە. زاراوەی لێبوردەیی زۆربەی جار بۆ ئاماژەکردن بە پیادەکردنە کۆمەڵە نا توندوتیژەکان بەکاردەھێنرێت جا ئەمە پیادەکردنی ئایینی یان ڕەگەزیانە یان ڕامیاری بێت و ئەمەش زۆر بە دەگمەن ڕێگە بە ڕەفتارە توندو تیژەکان دەدات.

واتای کۆمەڵایەتییە فراوانەکەی لێبوردەیی ئەو بیرۆکەیە لە خۆدەگرێت کە دەڵێت “توندڕۆیی” و نەگونجان بریتین لە سەرچاوەی توندوتیژی و ناجێگیری باری ڕامیاری. لەبەر ئەوە لێبوردەیی بووە بە پەسەنکراوترین زاراوەی کۆمەڵایەتی بۆ پێناسەکردنی ئەو پیادەکرنە کرداری و عەقڵانیانەی کە ڕێگە بە ھەمە ڕەنگی و پیادەکردنە کۆمەڵایەتییە نا باوەکان دەدات.

تاگەکان :