ناوەندی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، ئاماژە بە تۆماركردنی 69 حاڵەتی خۆكوشتن دەكات لە پارێزگای كەركوك و دەڵێت: “ئەو ژمارەیە لەماوەی نیوەی یەكەمی ساڵی 2019دا تۆماركراوە”.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن ناوەندی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق دەرچووە ، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019، حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە پارێزگای كەركوك كەیشتوونەتە 69 حاڵەت.
هەر بەپێی بەڵگەنامەكە، 7 حاڵەتی “هەوڵی خۆكوشتن” هەبووە لە كۆی 69 حاڵًەتەكە لە پارێزگای كەركوك و زیاتر 50%ی حاڵەتەكانیش لە ڕەگەزی مێینەن و تەمەنیان جیاوازە، بە هەمان شێوە حاڵەتەكان لەنێوان منداڵانی تەمەن خوار 18 ساڵانیشدا ڕوویداوە.
ئاستی دیاردەی خۆكوشتن لەماوەی دواییدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، شارەزایانیش پێیانوایە، هۆكاری ئەو حاڵەتانە بۆ لایەنی كۆمەڵایەتی و ئابوری و دەرونی كەسەكان دەگەڕێتەوە.