لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری دهۆک چەندان خۆپیشاندەرو میدیاکار دەستگیرکران.
بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندەران دەستگیردەکەن جلی مەدەنیان لەبەردایەو تا ئێستا چەندان خەڵکیان دەستگیرکردووە کە تیایاندایە فەرمانبەرو میدیاکارو مامۆستایە. لەنێو میدیاکارە دەستگیرکراوەکاندا کەسانی سەر بە میدیاکانی یەکگرتووی ئیسلامی تێدایە.
لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆوە فەرمانبەران و مامۆستایان گردبوونەوەیەکیان لە پارکی ئازادی شارەکە رێکخست، بەلآم هێزە ئەمنییەکان بە جلی مەدەنییەوە دەستیان بە ئازاردان و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران کرد.
ئەمە جگە لەوەی لە دوێنێوە پێش سازکردنی گردبوونەوەکە سێ چالاکوان دەستگیرکراون.