مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دژ به دواكه‌وتنی مووچه و بڕینی مووچه خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
وه‌ك بڕیاربوو، كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ، چالاكوانانی بەشێك لە ڕێكخراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنج شەممە دژ بە دزیی و گەندەڵییەكانی دەسەڵات و بەرخوردی نائەخلاقییانەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە مووچەی فەرمانبەران خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان لە دەستپێكی فولكەی شەهید عومەری خاوەر ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران داوا دەكەن حكومەت بریاری برینی موچە هەڵوەشێنێتەوە و مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكات.