سبەینێ خۆپیشاندانی سەرتارسەی لە کوردستان ئەنجامدەدرێت

مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن.

لە راگەیەندراوێکدا مامۆستایانی وانەبێژ بڵاویانکردووەتەوە و ئاڕاستەی بەرپرسانی کەرتی پەروەردەیان کردووە لە لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی کوردسـتان و سـەرجەم پارێزگاو ئیدارە و قەزاو ناحییەکان و دەڵێن، سبەینێ یەکشەممە 13ی 9 ی 2020، کاتکۆی ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لە بەردەم ئەم پەروەردانە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام  دەدەن.
یەکەم
وانەبێژانی پارێزگای سلێمانی :
لـــەبــەردەم بــینـای بــەڕێــوەبـــەرایەتی پــەروەردەی( ڕۆژئاوای سلێمانی ) ..
دووەم
وانــەبـێـژانـی پــەروەردەی سـەیدسـادق لــەبەردەم بـینـای بــەڕێـوەبـەرایـەتـی پــەروەردەی سـەیدسـادق .

سێیەم
وانــەبـێـژانی پــەروەردەی پـشـدەر ، لــەبــەردەم بـیـنــای بـــەڕێـوەبــەرایـەتـی پــەروەردەی پـشـدەر .

چوارەم
وانەبێژانی پارێزگای دهۆك، لــەبەردەم بـینــای گـشـتـی بــەڕێوەبەرایەتی پـەروەردەی دهــۆك لـــە ســەنـتــەری دهـــۆك .

پێنجەم
وانــەبـێـژانی پــەروەردەی بــەردەڕەش لــەبەردەم بـینـای بــەڕێــوەبـەرایـەتی پــەروەردەی بــەردەڕەش .

شەشەم
وانــەبێـژانی پـەروەردەی ئــاڪرێ لــەبەردەم بـیـنـای بـــەڕێــوەبــەرایــەتـی پــەروەردەی ئـاڪرێ .

حەوتەم
وانەبێژانی پەروەردەی هـەولێر لەبەردەم بینای گشتی بــەڕێـوەبــەرایــەتـی پــەروەردەی هــەولـێــر .

هەشتەم
وانـەبـێـژانی پـەروەردەی شـەقڵاوە لـەبەردەم بینای  بــەڕێـوەبــەرایـەتـی پـەروەردەی شـەقـڵاوە .

نۆیەم
وانـەبـێـژانی پـەروەردەی ڪـۆیـە لـەبـەردەم بـینـای بـــەڕێـــوەبـــەرایــەتــی پـــەروەردەی ڪــۆیـــە .

دەیەم
مـامۆستایانی وانـەبـێـژی پەروەردەڪانی سـەربـە ئـیـدارەی گەرمیان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڪەلار

یانزەیەم
وانەبێژانی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لەبەردەم بینای گـشـتـی بــەڕێــوەبــەرایەتــی پـــەروەردەی هــەڵــەبـجـە .

تکایە ئامادەبن، خـۆت داوای مـافی خـۆت بکە، بـوونت لەسەر شەقام واتە مافخوراویت، وەرە مافی خۆت بەدەستبـهێنـە، بێدەنگیت واتـە ڕازی بوونت بەم دۆخە، بـە بـوونت لەسەر شەقام شکۆ بۆخۆت و بڕوانامەکەت دەگەڕێنیتـەوە.