
رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بێت و ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌هه‌رێمی کوردستان زیاتر مه‌ترسی دروستبکات، ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێ دوو دڵی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وامی پێده‌دات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21ى ئایارى 2020، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌شاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد مه‌ترسی کۆرۆنا هێشتا له‌ئارادایه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به درێژکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌دوای جه‌ژن، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌کان زیاتر بوو بێ دوو دڵی بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین.
ناوبراو راشیگه‌یاند:” هاوڵاتییه‌ک بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک له‌رۆژانی جه‌ژندا بێته ده‌ره‌وه ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شکاندووه‌و ڕێکاره یاساییه‌کان ده‌یانگرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها وتى:” له‌رۆژانی جه‌ژندا به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ جێ به‌جێ ده‌کرێت”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که له‌رۆژانی ڕابردوودا له سلێمانی و هه‌ولێر تۆمارکراون جێگه‌ی نیگه‌رانین بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن.
“ئێمه هه‌میشه ووتوومانه مه‌ترسییه‌که بونی هه‌یه، ڕاسته رێکاری پێویستمان ئه‌نجامدا، هۆکاری سه‌رکه‌وتنه‌که‌شمان ئه‌وه‌بوو له‌کاتێکی زوو خۆپارێزیمان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێین ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ماوه سه‌رکه‌وتن ئه‌و کاته‌یه که ڤاکسین بۆ ڤایرۆسه‌که ده‌دۆزرێته‌وه”، وه‌زیرى ناوخۆ وا ده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها وتی”هاتووچۆ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، که له‌ماڵ ده‌رچووی شکاندنی هاتووچۆیه‌و قه‌ده‌غه‌کراوه”.