ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ
تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن 37 ساڵە.
د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی راگەیاند ” تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی 37 ساڵە. ئەو کەسە ماوەیەکە تووشی کۆرۆنا بووە و رەوشی تەندروستیی جێگیر نەبوو”.
ماوەیەکە وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپاراستن لەو پەتا جیهانییە.
ئەو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ لە سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش بووە، چەند رۆژێکە لەژێر چاودێریی چڕدایە و بەهۆی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، توانیویەتی هەناسە بدات.
بە گیانلەدەستدانی ئەو تووشبووەی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس.