٥٠ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران لە وەرزی بەهاری ٩٩دا

 

ڕاپۆرت و ئامار، پڕژاوەتە سەر خۆکوژی لە کوردستانی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٩٩دا

ئەم ڕاپۆرتە تەنیا باس لەو حاڵەتانە دەکات کە لەم ماوەیەدا، لەلایەن سەرچاوە فەرمی و نافەرمییەکانی میدیایی بڵاو کراوەتە و ئاماری ڕاستیی خۆکوژی زۆر زیاتر لەوەیە، کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێ کراوە.

لە بەهاری ئەمساڵدا ٥٠ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ئێران ڕووی داوە.

خۆکوژیی ژنان: ٢٨ حاڵەت

خۆکوژیی پیاوان: ٢٢ حاڵەت

جیاکردنەوەی ئاماری خۆکوژیی ژنان:

لەم ماوەیدا، ٢٨ی ژنی کورد خۆکوژییان کردووە.

٧کەس لەو ژنانە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە. (کەسێکیان ١٢ ساڵ، کەسێکی دیکەیان ١٤ ساڵ، ٣ کەس ١٦ ساڵ و ٢ کەس ١٧ ساڵ)

١٢ کەس لەو ژنانە ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە، ١٠ کەسیان سەڵت بوونه و ٢ ژنێکی دیکە دەزگیراندار بووه.

٣ کەس لەوانە قوتابی بوونه.

چۆنییەتی خۆکوژی ئەو ژنانەی کە هۆکارەکەیان ڕوون بووەتەوە:

خۆهەڵواسین ١٠ حاڵەت، خواردنی حەب: ٥ حاڵەت، خۆسووتاندن: ٤ حاڵەت، خۆکوژی بە چەک حاڵەتێک، خۆفڕێدانەخوار لە بەرزایی: ٢ حاڵەت و هەروەها ٦ حاڵەتی ناڕوون.

هۆکارەکانی خۆکوژیی ژنان:

کێشەی بنەماڵەیی ١٤ حاڵەت، هەژاری و دەسکورتی ٤ حاڵەت، بەزۆرەملێ بەشوودان: ٢ حاڵەت، خەمۆکی: ١ حاڵەتێک و نەبوونی موبایل بۆ بەشداری لە وانەکانی ئانلاین لە ماوەی دابڕگە بەهۆی کۆرۆنا: ١ حاڵەت.

جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژی بەپێی پارێزگاکان: پارێزگای کرماشان ٣ حاڵەت، سنە: ١٥ حاڵەت، ئیلام ٤ حاڵەت و ورمێ ٦ حاڵەت.

جیاوازیی ئاماری خۆکوژیی پیاوان:

لەم ماوەیەدا، ٢٢ حاڵەت خۆکوژی لە نێو پیاوانی کورد ڕووی داوە.

٤ کەس کە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.

لە نێو ئەم ئامارەدا، منداڵێکی کار، مامۆستایەک، زیندانییەک لە کاتی مەرەخەسی، کرێکارێک و ئیفلیجێکی شەڕ خۆیان کوشتووە.

چۆنییەتی خۆکوژی ئەو پیاوانە که ڕوون بووەتەوە:

خۆهەڵواسین: ١٠ حاڵەت، خۆسووتاندن: ٢ حاڵەت، خۆخنکاندن: ٢ حاڵەت و خواردنی حەب: ١ حاڵەت

هۆکاری خۆکوژیی پیاوان:

هەژاری: ١٤ حاڵەت، کێشەی بنەماڵەیی: حاڵەتێک و خەمۆکی: حاڵەتێک

جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژیی پیاوان بەپێی پارێزگاکان:

سنە: ٨ حاڵەت، کرماشان: ٦ حاڵەت، ئیلام: ٢ حاڵەت و ورمێ: ٦ حاڵەت

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژیی ژنان کێشەی بنەماڵەیی و هۆکارەی سەرەکیی خۆکوژیی پیاوان هەژاری و بێکاری و گوشاری ئابووری بووە.

سەرەڕای ئەوەیکە لەم ئامارەدا، خۆکوژی لە سنە بۆ ژنان و پیاوان لە چاو پارێزگاکانی دیکە زۆرتر بووە، بەڵام دەبێت بوترێ ئاماری خۆکوژی لە پاڕێزگای کرماشان و ئیلام لە پلەی یەکەم دایە و ئەمەش نیشانەی بە میدیایی‌نەکردنی هەواڵی خۆکوژی لە ئێران و کوردستان دایە.

حکوومەتی ئێران لە بڵاوکردنەوەی ئامارێکی وردی خۆکوژی خۆی دەبوێری و ساڵانە تەنیا باس له ڕێژەی بەرزبوونەوە یان کەمبوونەوەی خۆکوژی بە شێوەی ڕێژەیەیی دەکات.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ئاماری پزیشکی و تاقیکاریی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری، خۆکوژی لە ساڵی ٩٨دا بە بەراورد بە ساڵی ٩٧، ٨/. بەرز بووەتەوە کە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد، زۆرترین ئاماری خۆکوژیان هەیە.