دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەمموز، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، سۆران عومەر دەرکرد و داوای لە گشت ئەندامانی بەرزەفی دادوەری و پۆلیس کردووە ناوبراو دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگاکەیانیان بکەن.
لە نووسراوێکی فەرمیدا بە ناونیشانی “یاداشتی دەستگیرکردن” کە ئاڕاستەی “گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادگا و گشت ئەندامانی پۆلیس” کراوە، هاتووە، “ئێوە ڕێگەتان پێدراوە و لە سەرتانە ئەم تۆمەتبارەی لە خوارەوە زانیاری لەبارەوە دراوە [سۆران عومەر] بیگرن و بیدەن بە دادگاکەمان.”
لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو فەرمانە دادوەرییەوە، لە نووسراوەکەدا ڕاگەیەندراوە کە سۆران عومەر لە بنکەی پۆلیسی خانەقا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.