به‌پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، تائێستا ٥ توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و ۲۰۳ توشبوی کۆرۆناش تۆماركراوه. هه‌روه‌ها ۷۳ توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگه‌یاندووه، تائێستا (۱۱۰٨) پشکنین ئەنجامدراوە، له‌و ژماره‌یه (۲۰۳) کەس لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه لەئێستادا (۲۷) توشبو لەنەخۆشخانە داخڵکراون‌و ۷۳ کەسیش دوای چاکبونەوەیان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، تائێستا (۲) پزیشک‌و (۹) کارمەند توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون. هه‌روه‌ها (٥) کەسیش بەهۆی توشبونیان بەڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.