ئەو هاوڵاتیەی لە رانیە خۆی سوتاند کەمێک لەمەوبەر گیانیلەدەستدا

ئەو هاوڵاتیەی لە رانیە خۆی سوتاند کەمێک لەمەوبەر گیانیلەدەستدا

ئەو هاوڵاتیەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا ئەمشەو بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی ئەمشەو، دڵشاد ساڵح لە ماڵەکەی خۆی لە ناحیەی حاجی ئاوای سەر بە قەزای رانیە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی دڵشاد ساڵح لە مزگەوتی دابانە لە ناحیەی حاجی ئاوا.

رۆژی ١٩ی ئەم مانگە دڵشاد ساڵحی تەمەن ٣٥ ساڵ لە بەردەم شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەهۆی ئەوەی دەیوست خانوو لەسەر زەوییەكی زیادەڕەو دروستبكات، بەڵام شارەوانی ڕانیە ڕێگریكرد لە دروستكردنی.

دڵشاد دوای سوتانی گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی و پزیشکەکان رایانگەیاند لەسەدا ٩١ی جەستەی سوتاوە.