لانی کەم کەم ١١ چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە پارێزگای گیلان بە ناوەکانی سارا جەهانی، یاسەمین حەشدەری، شیوا شاهسیاە، نگین ڕەزایی، فرووغ سەمیعنیا، زارا دادرەس، مەتین یەزدانی، جلوە جەواهێری، هوومەن تاهیری، زوهرە دادرەس و ئازاد چاوەشیان لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان سەرجەم بە ٦٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران سزا دران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پێی سزایەک کە لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ڕەشت بە دادوەری مەهدی ڕاسخی دەرکراوە، هەر یەکە لە، یاسەمین حەشدەری خەڵکی بەندەر ئەنزەلی، شیوا شاهسیاە خەڵکی لاهیجان، نگین ڕەزایی خەڵکی فوومن، فرووغ سەمیعنیا، سارا جەهانی، ئازاد چاوەشیان، زوهرە دادرەس و مەتین یەزدانی کە هەموویان خەڵکی شاری ڕەشتن هەر کامیان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران سزا درون و سەبارەت بە “ئەندامییەت لە گرووپە نایاساییەکان” بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران سزا دران کە بە گشتی هەر کامیان بە ٦ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادراون. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بۆ ئەو کەسانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەها، زوهرە دادرەس خەڵکی ڕەشت سەبارەت بە “درووستکردنی گرووپە نایاساییەکان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ و سەبارەت بە “پڕوپاگەندە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران سزا درا کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزای ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
جلوە جەواهێری و هوومەن تاهیری خەڵکی ڕەشت دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” هەر یەکە بە ١ ساڵ بەندکران سزا دراون.