لێخۆشبوون(صفح)

لێخۆشبوون(صفح)

ڕێكارێكه‌ تيايدا تاوان لێكراو داوا له‌محكمه ‌ده‌كات كه‌ له‌ حوکم له‌سه‌ردراو ببورێت و ئه‌و سزايه‌ى كه‌ ده‌رحه‌قى ده‌رچووه‌ له‌سه‌رى هه‌ڵبگرێت.

مه‌رجه‌كانى لێخۆشبوون(صفح):

1-صفح ته‌نها له‌وتاوانه‌كانى ماده(3) ڕێگه‌ى پێدراوه‌.
2-ده‌بێت سزاى حوکم له‌سه‌ردراو(مقيدة للحرية)‌ بێت، واته‌ كاتێك به‌(غرامة) سزادرابێت، ئه‌وا(صفح) نايگرێته‌وه‌، به‌ پێى ماده‌ (338 ) قانون اصول محاكمات الجزائية( للمحكمة التي اصدرت الحكم او المحكمة التي حلت محلها ان تقرر قبول الصفح عمن صدر عليه حكم بعقوبة اصلية مقيدة للحرية في جريمة يجوز الصلح عنها، سواء اكتسب الحكم الصادر فيها درجة البتات ام لم يكتسبها).
3-ناكرێت له‌ داواكارى(صفح) پاشگه‌زببێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێى ماده‌(339/هـ) قانون اصول محاكمات الجزائية(لا يجوز الرجوع عن طلب الصفح).
4-داواكارى(صفح) وه‌رناگيرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵپه‌سێردرابوو به‌مه‌رجێكه‌وه‌، م/ (339/هـ) قانون قانون اصول محاكمات الجزائية(
ولا يقبل اذا كان مقترنا بشرط او معلقا على شرط).

ئه‌گه‌ر تاوانلێكراوان يان حوكم له‌سه‌ردراوان زياتر له‌يه‌ك كه‌س بوون ئه‌وا به‌پێى ماده‌(339-ف/ ب و ج) قانون اصول محاكمات الجزائية به‌م شێوه‌يه‌ ده‌بێت:

۱- ئه‌گه‌ر تاوانلێكراوان زياتر له‌يه‌ك كه‌س بوون، ئه‌وا داواكارى(صفح) وه‌رناگيرێت تاكو له‌لايه‌ن هه‌موويانه‌وه‌ پێشكه‌ش نه‌كرێت، (م 339-ف/ب) قانون اصول محاكمات الجزائية(اذا كان المجني عليهم متعددين فلا يقبل الطلب الا اذا قدم منهم جميعا).

۲- ئه‌گه‌ر حوكم دراوان زياتر له‌يه‌ك كه‌س بوون، ئه‌وا لێخۆشبوون (صفح) له‌ هه‌ندێكيان ئه‌وانى تر ناگرێته‌وه‌، (م 339 -ف/ج) قانون اصول محاكمات الجزائية(اذا كان المحكوم عليهم متعددين فلا يسرى طلب الصفح عن بعضهم الى الاخرين).

شێوازى لێخۆشبوون(صفح) له‌لايه‌ن تاوانلێكراو:
تاوانلێكراو داواكارى پێشكه‌ش به‌ دادگا ده‌كات، دواتر دادگا بۆى هه‌يه‌ پێى وه‌ر بگرێت ياخود پێى وه‌رنه‌گرێت، وه‌ پێش يه‌كلايی كردنه‌وه‌ى داواكاريه‌كه‌، ڕه‌ئى داواكارى گشتى له‌دامه‌زراوه‌ى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵايه‌تى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێى ماده‌ (20- ف/هـ) له‌ ياساى داواكارى گشتى عێڕاقى( تستطلع المحكمة المختصة رأي المدعي العام في المؤسسة العامة للاصلاح الاجتماعي قبل البت في طلب صفح المجنى عليه المقدم اليها)، وه‌ كاتێك دادگا داواكاريه‌كه‌ قبوڵ ده‌كات بڕيارى ئازاد كردنى حوكم له‌سه‌ر دراوه‌ كه‌ ده‌دات و ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه‌ له‌ سزا (الاصلیة و فرعية)ه‌كان ماوه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، جگه‌ له‌(مصادرة) به‌پێى ماده‌ (340) قانون اصول محاكمات الجزائية(تقرر المحكمة عند قبولها الصفح الغاء ما بقي من العقوبات الاصلية وكذلك العقوبات الفرعية عدا المصادرة وتقرر اخلاء سبيل المحكوم عليه حالا)، دواتر له‌ماوه‌ى (10) ڕۆژ په‌ڕاوه‌كان ده‌نێردرێن بۆ محكمه‌ى تمييز، محكمه‌ى تمييزيش ده‌توانيێت په‌سه‌ندى بكات يان ڕه‌تى بكاته‌وه‌ يان بينێرێته‌وه‌ بۆ ته‌واو كردنى كه‌مو كوڕيه‌كان (م 341) قانون اصول محاكمات الجزائية(ترسل المحكمة اوراق الدعوى خلال عشرة ايام من اصدارها القرار الى محكمة التمييز للنظر تمييزا في القرار ولمحكمة التمييز في هذه الحال السلطات المنصوص عليها فيالمادة 337):
عند النظر تمييزا في قرار الافراج الشرطي تصديق القرار، او نقضه، واعادة الاوراق الى محكمتها للقيام باي تحقيق او استكمال اي اجراء، او ان تفصل هي في الموضوع، ويكون قرارها باتا.