دوبارەکردنەوەی دادگایی کردن 

دوبارەکردنەوەی دادگایی کردن
بریتیە لە یەکێک لە رێگاکانی تانەدان( طعن ) کە لە لایەن ئەو لایەنە پێشکەش دەکرێ کە حوکمەکەی لە دژ دەرچوە، بە مەبەستی دوبارەکردنەوەی دادگایی کردن چونکە پێیوایە ئەو بەلگانەی کە دادگا پشتی پێبەستون بۆ حوکم دان راست نین.

#یاسا حوکمی ئەو دادگایانەی دیارکردون کە دەکرێ تانەیان لێبدرێت بەم رێگەیە:
١/ ئەو حوکمانەی لە محکمەی استئناف دەردەچن.
٢/ ئەو حوکمانەی لە محکمەی باری کەسی دەردەچن.
٣/ ئەو حوکمانەی لە محکمەی بەرایی دەردەچن بە پلەی کۆتایی.
٤/ ئەو حوکمانەی لە محکمەی عمل دەردەچن.
کەواتە تەنھا ئەو حوکمانەی کە لەم دادگایانەی سەرەوە دەردەچن ئەوا دەکرێ طعن بکرێن بە رێگەی دوبارەکردنەوەی دادگایکردن.

#یاسا ھۆکاری دوبارەکردنەوەی دادگایکردنی دیارکردوە واتا ئەگەر حوکمی ئەو دادگایانەی سەرەوە یەکێک لەم ھۆکارانەی تیابێت ئەوا دەکرێ بەم رێگەیە تانەی لێبدرێت.
١/ ئەگەر لایەنێکی داوا فێلێکی لە داواکە کردبێت وە ئەو فێلە کاریگەری لەسەر حوکمەکە ھەبێت واتا ئەو لایەنە فێلەکەی بە ئەنقەست و بە مەبەستی فریودانی دادگا کردبێت.
٢/ ئەگەر دوای دەرچونی حوکم دەرکەوت یان ئەو لایەنە دانیپێدانا کە پەراوەکانی داواکە ساختەن یان حوکمی سزایی ھەبێت کە ئەو پەراوانە ساختەن.
٣/ ئەگەر ئەو حوکمەی کە دەرچوە لە یەکێک لەم دادگایانە بە شاھێد بوبێت وە ئەو شاھێدە حوکمی شاھێدی درۆی لەسەر درابێت.
کەواتە ئەو حوکمەی کە دەردەچێت ئەگەر لایەنی داوا یەکێک لەم ھۆکارانەیان بینی ئەوا دەتوانن طعنی حوکمەکە بکەن بە رێگەی اعادە المحاکمة.

#ماوەی داواکردنی اعادە المحکامە
مدەی ئەم رێگەیەی تانەدانە بریتیە لە ١٥ رۆژ ئەو ماوە دەستپێدەکات لە رۆژی دوای دەرکەوتنی یەکێک لە ھۆکارەکانی واتا دوای دەرکەوتنی فێل یان ساختەیی پەراوەکان یان حوکم دان بە شاھێدی درۆ.

#عریضەی اعادە المحاکمە پێشکەشی ئەو دادگایە دەکرێ کە حوکمەکەی دەرکردوە بەلام ئەگەر حوکمەکە استئناف کرابێت ئەوا پێشکەشی محکمەی استئناف دەکرێت.

#شوێنەواری ئەم رێگایەی تانەدانە ئەوەیە ھەر کات حوکمێک تانەی لێدرا بە اعادە المحکامە ئەوا جێبەجێکردنی حوکمەکە رادەوەستێت، تاکو دەرچونی حوکمی اعادە المحاکمە، کە دەکرێ حوکمێکی نوێ دەربچێت.
وە ناکرێت دوبارە بەم رێگەیە طعن لە ھەمان حوکم بدرێت بەلام دەکرێ بە رێگاکانی تری طعن تانەی لێبدرێت.