عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا بە بەکارهێنانی سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی پارێزگاکان

عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا بە بەکارهێنانی سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی پارێزگاکان.

شانەی ڕاگەیاندنی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش و سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە دامەزراوە گشتییەکان و بەرژەوەندیە گشتی و تایبەتەکان، بە ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران و بە سەرۆکایەتی پارێزگارەکان شانەیەکی قەیران پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیادراوە چەند سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی ڕەوانەی چەند پارێزگایەک بکرێن، بە مەبەستی هاوکاریکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لەو شارانەدا کە خۆپیشاندانی فراوان بەخۆیانەوە دەبینن.

ئەو بڕیارەی حکومەت لە کاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە چەند پارێزگایەکی باشور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامن و ئەمڕۆش لە شاری ناسرییە ١٦ خۆپیشاندەر کوژراون.