نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەدواداچون بۆ سزادراوانی ژنان‌و منداڵان دەكات.

نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەدواداچون بۆ سزادراوانی ژنان‌و منداڵان دەكات.


لەچوارچێوەی كارو بەدواداچونە بەردەوامەكانی، نوسیبنگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان‌و منداڵانی، لەپارێزگای سلێمانی كرد.
لەو سەردانەدا تیمی لەنوسینگەی مافی مرۆڤ كەپێكهاتبوو لەهەریەكە لە (میدیا عەبدوڵا) لێپرسراوی بەشی بەندینخانەكان‌و هەریەكە لە ( گیلاس عومەر، ئەوین عوسمان) فەرمانبەرانی بەشی بەندینخانەو راپۆرت، لەگەڵ (ئومیدە محەمەد )بەرێوەبەری بەندینخانەي ژنان‌و منداڵان دانیشتن‌و لەكێشەو كەم‌و كوڕییەكانی كۆڵییەوە، لەبەشێكی تری سەردانەكەدا ئەو سكاڵایانە خرایەڕوو كەرووبەرووی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كراوەو بەئامانجی چارەسەركردنیان.
جێگەی ئاماژەیە سەردان‌و بەدواداچونی نوسبنگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بۆ لاي سزادراوان‌و راگیراوان بەردەوامەو، رۆژانە بەدواداچون بۆ كێشەو كەم‌و كوڕییەكانیان دەكات‌و بەپێی سروشتی سكاڵاكان كاریان بۆ ئەنجامدەدات.