سێکشواڵیزم

سێکشواڵیزم

سێکشواڵیزم پێکھاتووە لە ڕق بەرامبەر خەڵکی لەبەر ڕەفتارە سێکسییەکانی کەسێک. بە واتای مامەڵەکردنێکی نا ئاسایی و دەمارگیریانە بەرامبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵێک لەسەر بنەمای ڕەگەزە سێکسیە ڕاستەقینەییەکەی یان ڕەگەزی ویسترای کەسکە. ئەم جیاکارییە ھەموو کۆمەڵە و جۆرە ڕەگەزەکان دەگرێتەوە وەک (ڕەگەز ئاسایی، ڕەگەز گۆراو “سێکس گۆراو، دوو ڕەگەز، ھاوڕەگەز و ھتد).

زۆربەی کات جیاکاری ڕەگەزی (سێکسی) لە بوارەکانی ھەلی کار و دەستکەوتنی کاردا بەرجەستە دەبێت، زۆرجار لەڕێی مەیل و ویستێکی زۆر بەرامبەر بە کەسانی ڕەگەز ئاسایی و جیاکاری دەکرێت لەسەر ئەو بنەمایە دژ بە کەسانی ھاوڕەگەز و دوو ڕەگەزەکان. لە ھەندێک باردا جیاکاری بەرامبەر بە ڕەگەز ئاساییەکانیش دەکرێت بە ھەمان شێوە بۆیە دیاردەی جیاوازی کردن سێکسی دەستەواژەی (پێشداوەری سێکسی) بۆ بەکاردێت. جیاکاری سێکسکی ھاوتا نییە لەگەڵ دەستەواژەی (ترس لە ھاوڕەگەزەکان – ھۆمۆفۆبیا).

بە پێی لێکۆڵینەوەکان جیاکاری سێکسی ناکرێت تەنھا لەسەر ئاستی تاکەکەسی بەڵکو کلتور و پێشیەنەیەکی کۆنتری ھەیە کە بۆتە ھۆی دانانای ڕەگەزە ئاساییەکان بە باشتر و پەسەندتر بەرامبەر بە ڕەگەزە سێکسییەکانی دیکە و جیاکاری سێکسی بە توندوتیژییەکەی بنیادی دادەنرێت.

پێناسەی جیاکاری سێکسی بەم جۆرە دەکرێت: باوەڕێک یان بیروڕایەکە کە ڕەگەزێکی سێکسی یان ھەڵسوکەت و مامەڵییەکی سێکسی بە باشتر و دروستتر تەماشادەکرێت لە ناو ھەموو ئەوانی تردا. کە زۆرجار (ڕەگەز ئاسایی – Heterosexuality: کەسانی کە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەریان دا دەبن) تەنھا بە ئاسایی، سروشتی و ڕەوشتیی تەماشادەکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان

” ھەندێک کەس دەڵێن کە بابەتی ناسنامەی ڕەگەزیی و ویستی سێکسی دوو بابەتی ھەستیار و گرنگن و من لەوە تێدەگەم. وەک زۆربەی ھاوتەمەنەکانی سەردەمی من باسی ئەم بابەتانەم نەدەکرد لە کاتی گەورە بوون و گەنجیم دا بەڵام فێربووم کە بابەتەکە بوروژێنم و گفتووگۆی لەسەر بکەم چونکە بەھۆی ئەم بابەتەوە ژیانی چەندین کەس لە مەترسیدایە. بە پێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاگەیاندنی جیھانی مافەکانی مرۆڤ، ئەرکی ئێمەیە پارێزگاری لە مافەکانی ھەموو مرۆڤایەتی بکەین لە سەرتاسەری جیھان دا.” بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبەردەم دەستەی مافی مرۆڤ ٧ ئاداری ٢٠١٢.

نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین ھەوڵی داوە بۆ بەگژداچووەنەوەی جیاکاری سێکسی لەسەر بنەمای ناسنامە و شێوازی ھەڵسووکەتی سێکسی. نەبوونی یاسای تایبەت بە پاراستنی ڕەگەزیی دەکرێت چەندەھا ھاوڕەگەزی مێ، ھاوڕەگەزی نێر، دوو ڕەگەز و ڕەگەز گۆردراو لە تەمەن و شوێنی جیاوازدا بخاتە ژێر مەترسیی ھێرش کردنە سەر مافە مرۆڤایەتییەکانیان و جیاکارییان بەرامبەر بکرێت لە بازاری کار، قوتابخانە، نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان دا. ھەروەھا دووچاری مامەڵەی ناتەندروستی خێزانی، بێ ڕێزی، دەستدرێژی سێکسی، ئەشکەنجە و کوشتنیش ببنەوە.

لە نزیکەی ٧٦ وڵاتی جیھان دا، یاسا جیاکارییەکان پەیوەندی نێوان ڕەگەزە یەکچوونەکان و ھاوتاکان قەدەغە و تاوانبار دەکات و ئەگەری دەست بەسەرکردن، دادگای کردن، بەندکردنیان ھەیە، تەنانەت سزای مردن بەسەریان دا دەچەسپێت لە پێنج وڵاتی جیاوازدا.

پاراستی ڕەگەزە جیاوازەکان لە توندوتیژی و جیاکاری پێویستی بە دانان و چەسپاندنی یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نوێ نییە بەڵکو لێکتێگەیشتن و پابەند بوون بە یاسای نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن وڵاتانەوە ناساندن و دانپێدانە بە مافە ڕەگەزی و سێکسییەکان. ئەرکە یاساییەکانی وڵاتان بەرامبەر بە ھەموو مرۆڤەکان بە وردی باس کراوە لە ڕاگەیاندنی جیھانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە “ھەموو مرۆڤێک، بێ جیاوازی و گەڕانەوە بۆ ڕەگەز (سێکس) و ناسنامەی سێکسی خاوەنی ئەم مافانەن (مافی ژیان، ڕێز، ئاسایش، تایبەتمەندێتی، ئارامی، مافی ئەشکەنجەنەدان، دەستبەسەر نەکردنی زۆردارانە، مافی جیاکاری نەکردن، مافی ئازادی بیروڕا و مافی بە کۆمەڵە بوون و کۆبوونەوەی ئاشتیانە).” ئەرکی سەرەکی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستی مافەکانی مرۆڤ تایبەت بە (ڕەگەزی ئاسایی، ھاوڕەگەزە مێییەکان، ھاوڕەگەزە نێرەکان، دوو ڕەگەزەکان و ئەوانی دی) بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە:

پاراستنی تاکەکان لە توندوتیژی کە لەلایەن دژە ھاوڕەگەزەکان و دەمارگیرە ڕەگەز ئاساییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
قەدەغەکردنی (ئەشکەنجە، مامەڵەی توندوتیژ، مامەڵەی نامرۆڤانە و سووکایەتی کردن بە شکۆمەندی مرۆڤەکان).
ھەڵ وەشاندنەوەی یاساکانی تاوانبارکردنی ھاوڕەگەزە سێکسییەکان.
قەدەغەکردنی جیاکاری لەسەر بنەمای ناسنامەی سێکسی.
پاراستنی ئازادیی بیروڕا و بەژداری کردن لە کۆمەڵە و ناوەندە کۆمەڵایەتییە ئاشتیخواز و ناتوندوتیژەکان بۆ ھەموو جۆرە ڕەگەزە سێکسییەکان.