عێراق دوو كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی تووشبوانی كۆرۆنای ڕاگەیاند

عێراق دوو كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا
تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی تووشبوانی كۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیكە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ٧٥ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دوو كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشكی پێویست چاكبوونەتەوە.

ئاشكراشیدەكات، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق لە ئێستادا دوو هەزار و سێ حاڵەتە، لەو ژمارەیەش ٩٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە و هەزار و ٣٤٦ حاڵەتیش چاكبوونەتەوە.

حكوومەتی عێراق بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، زنجیرەیەك ڕێكاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەكردنی هاتوچۆ، ڕاگەیاندنی پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەكانی وەك پارك، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماكان و چەند شوێنێكی دیكە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەكان و داخستنی دەروازە سنوورییەكان.