بەپێی زانیارییەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو پێاویک لە کۆمەڵگای بنەسڵاوی هەولێر بە نارنجۆک هێرشی کردۆتە سەر ماڵی زاواکەی و لە ئەنجامدا خۆی و کچەکەی گیانیان لەدەستدا.
پیاوەکە تەمەنی ٤٥ ساڵە و لەبنەڕەتدا خەڵکی قەزای کفرییە و شایەتحاڵەکان دەڵێن پیاوەکە باری دەرونی باش نەبووە.
تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ڕوداوەکە چی بووە و پۆلیسیش هیچ زانیاریەکی لەسەر ڕوداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.
پیاوەکە پێش ڕوداوەکە لە فەیسبوکی خۆی گۆرانیەکی هۆنەرمەندی دێرین مچکۆی داناوە و نوسیەتی (لای ئێمە وایە هەتا کەسێک لەدەست نەدەین قەدری نازانین).
هەروەها ئەوەشی نوسیوە( هەموو کەسێک مردنێک قەرزارە بۆیە کاتێک گیانی لەدەستدا کەس پرسەی بۆ دانەنێت).