لە مانگی نیسانی رابردوودا، ١٣ هاوڵاتی کورد لە ئێراندا لەسێدارەدراون و ئەو ژمارەیەش زیاتر بووە لە کۆی لەسێدارەدراوانی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ
“لە ماوەی مانگی نیسانى رابردوودا، لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣ هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، برووجێرد، سنە و ئورمیە جێبەجێکراوە و تۆمارکراوە.”
“ژمارەی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە مانگی ڕابردوو لەسێدارەدراون، زیاتر بووە لە کۆی لە سێدارە دراوانی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ”.
“یەکێک لەو کەسانە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، یەکێکى دیکە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ١١ کەسی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەرکرابوون و سزاى لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە”.