هاجەر سەعیدی چالاکی مافەکانی ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا

هاجەر سەعیدی  چالاکی بواری ژنان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە، هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە و دەسبەسەریان کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان‌گواستوە.

هاجەر سەعیدی، دایکی کوڕێکە بە ناوی “شوان” کە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ناوبراو پێشتر و لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.