له‌جیهاندا به‌‌ حه‌وت مانگ نیو ملیۆن که‌س به‌کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌

رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ

 

ه‌مانگه‌کانى کۆتایى ساڵى 2019دا ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ یه‌که‌م جار له‌ شارى وهانى چین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و دواى مانگێک زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرته‌وه‌ و تائێستا زیاتر له‌ 500 هه‌زار که‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی ئاماری “وۆرڵد میتر” کە تووشبووانی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان تۆماردەکات، تاوەکو سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 9 ملیۆن و 910 هەزار کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبووان زیاترە لەکۆی دانیشتووانی وڵاتێکی وەکو ئیمارات، یان هەنگاریا، یان تاجیکستان.   له‌ حه‌وت مانگدا نیو ملیۆن که‌س به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌”.

ئەمریکا لە ژمارەی تووشبووان لە پلەی یەکەمدایە و زۆرترین تووشبووشی لە رۆژێکدا تۆمارکرد، دوو ملیۆن و 552 هەزار و 956 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 127 هەزار و 140 کەس گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەمریکا، بەرازیل و رووسیا و هیندستان لە پلەکانی دووەم تاوەکو چوارەم دێن.

هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەش بە ڤایرۆسەکە تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە، 496 هەزار و 991 کەسن، گەیشتنی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بە 500 هەزار تەنیا پەیوەستە بە کات و رەنگە لە کاژێرەکانی داهاتوودا بگاتە ئەو ژمارەیە، وڵاتانی ئەمریکا، بەرازیل، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و هیندستان زۆرترین گیانلەدەستدانیان تێدا تۆمارکراوە، تەنیا لە 10 وڵاتی خاوەن زۆرترین تووشبوو کە لە ئەمریکاوە دەستپێدەکات تاوەکو ئێران 339 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ژمارەی ئەوانەشی چاکبوونەتەوە و لە ڤایرۆسەکە رزگاریان بووە بەهەمانشێوە بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، لە سەرانسەری جیهان 5 ملیۆن و 360 هەزار و 785 کەس چاکبوونەتەوە، تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە ملیۆنێک و 68 هەزار کەس چاک بوونەتەوە.