خۆپیشاندان مافێكی ئاسایی و یاسایی هاوڵاتیانە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەینێت ، “خۆپیشاندان مافێكی ئاسایی و یاسایی هاوڵاتیانە”.

لە پەیامێكدا ، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەلێت ،

 

دەقی پەیامەكە:داوا دەكەین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی خۆیان چڕتر بكەنەوە بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند لەپێناو دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكانی موچە خۆران و ڕەخساندنی هەلی كارو بنەبڕكردنی گەندەڵی و دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان خۆپشاندان بەڕێوەچوو لەلایەن چین و تووێژەكانی كۆمەڵگاو موچە خۆران و فەرمانبەران، كە داوای موچەكانیان و باشتركردنی ژیانیان دەكردو سەرەتا خۆپیشاندانەكان بەهێمنانە بەڕێوە دەچوو لەچوارچێوەیەكی دیاری كراو بەڵام بەداخەوە دواتر یٔاڕاستەی خۆپیشاندانەكان گۆڕاو گرژی تێكەوت و كوژراوو برینداربونی ژمارەیەك هاوڵاتی و یٔەندامی هێزە یٔەمنیەكانی لێ كەوتەوەو چەندان باڕەگاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێرەوە ڕایدەگەیەنین:

1 ) دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی بنەماكانی مافی مرۆڤ و بەندەكانی جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ و لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، خۆپیشاندان وەك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاوڵاتیان دەبینی لەپێناو دابین كردنی داواكاریەكان ویٔامانجێكی دیاری كراو لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكان و دوور لە توندوتیژی و ئاژاوەگێڕیو دوور لە هەڵكوتانە سەر ماڵ و موڵكی تایبەت و گشتی و لەهەمان كاتدا پاراستنی هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە یٔەمنیەكان و پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان، بۆیە هەمیشە لەو سۆنگەوە پاڵپشتی لەهەموو چالاكیەكی مەدەنی و یاسایی دەكەین كە یٔامانج لێ ی دەستەبەر كردنی مافەكانی هاوڵاتیان بێت لە پێناو خۆشگوزەرانی و دابین كردنی موچەو شایستە داراییەكان وچەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا.

2) داوا دەكەین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی خۆیان چڕتر بكەنەوە بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند لەپێناو دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكانی موچە خۆران و ڕەخساندنی هەلی كارو بنەبڕكردنی گەندەڵی و دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پێویستە حكومەتی ناوەندییش یٔەركی دەستوری خۆی جێ بەجێ بكات لە دابین كردن و ناردنی بەشە بودجەو موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لەمافی هاوڵاتیان بە پێ ی دەستوری عێڕاق.

3) داواش لەسەرجەم لایەنه سیاسیەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین بە هەستیاری و هەست كردن بە لێپرسراوێتی یەوە مامەڵە لەگەڵ یٔەو دۆخە بكەن و هەموولایەك هاوكار بن لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری یٔەو بارودۆخەو گەیشتن بە ڕێكەوتن وڕێكخستنەوەی ناو ماڵی هەرێمی كوردستان و پاراستنی یٔاسایشی كۆمەڵایەتی دوور لە خیتابی توندڕەوی و هاندان ولەپێناو زیاتر یٔاڵۆز نەكردنی دۆخەكە.

4) دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەیەكەم ساتی خۆپیشاندانەكان چاودێری بارودۆخەكەی كردووەو نوسینگەكانی دەستەمان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچون و چاودێری كردنی خۆپیشاندانەكان و بۆ یٔەو مەبەستەش رۆژی پێنجەشمە 10 ی دیسێمبری 2020 بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ و یٔەو بارودۆخەو چەند پرسێكی ترەوە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كۆنگرەیەكی رؤژنامەوانی ساز دەكات لە دیوانی دەستەی مافی مرۆڤ كاتژمێر (12،30) و بڵاو كردنەوەی ڕاپۆرتێكی سەرەتایی لەسەر خۆپیشاندانەكان بۆ ڕای گشتی.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان