ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە زیندانیی نەخۆش زینب جەلال نییە، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە زیندانی یەزد-دا زیندانیکراوە.
زینب جەلالیان زیندانیی سیاسی ماوەی ١٤ ساڵە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە زیندانەکانی ئێران دا دەستبەسەرکراوە، بەڵام ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە جەلالیان دەستنەکەوتوە.
زەینەب جەلالیان هەمیشە لەلایەن بەرپرسانی رژێمی ئێرانەوە لەم زیندان بۆ ئەو زیندان دووردەخرێتەوە و بنەماڵەکەی نیگەرانن لە بارودۆخ و تەندروستیی، لە کاتێکدایە ١٧ مانگ لەوە پێش لە زیندانی یەزدەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی کرماشان و پاشان گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد.
لەدوای گواستنەوەی بۆ زیندانی یەزد، تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی لێ بەدەست نەگەیشتووە و بنەماڵەکەی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەیانەوێت دەستبەجێ چاویان بە زەینەب جەلالیان بکەوێت.
زەینەب جەلالیان، سەرباری ئەوەی کێشەی گەورەی لە بینین و گرفتی لە دانەکانیدا هەیە، نەخۆشیی دڵ، گورچیلە، تەنگیی هەناسە و پەستانی خۆێنیشی هەیە و بەو حاڵەوە تووشی خۆشیی کۆرۆناش ببوو، ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی زیاتر لە دۆخ و تەندروستیی.
بەشێک لەو زیندانیانانە، کە تا ئێستا زەینەب جەلالیانی بۆ دوورخراوەتەوە، زیندانی کرماشان، تاران، قەرچەکی وەرامین، ورمێ، خۆی، کرمان و یەزد.