یەکێکی دیکە لە هەشت ڕفێنراوەکەی قەرەتەپە بە ٥٠ هەزار دۆلار ئازادکرا

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

یەکێکی دیکە لە هەشت ڕفێنراوەکەی قەرەتەپە بە ٥٠ هەزار دۆلار ئازادکرا

ئەمڕۆ یەکێکی دیکە لە هەشت ڕفێندراوەکەی مانگی ڕابردووی قەرەتەپە بەرامبەر بە ٥٠ هەزار دۆلار ئازادکرا.

گەرمیان حەمەی پور : “پاش ئەوەی مانگی ڕابردوو لە قەرەتەپە هەشت کەس لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە ڕفێندران، ئەمڕۆ کەسێکی دیکەیان ئازادکرا“.

ڕاشیگەیاند، “ئەو کەسە ناوی منیر عەلی یە و دانیشتووی خانەقینە، بەرامبەر بە ٥٠ هەزار دۆلار ئازادکراوە“.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ڕێخراوی ئاشتی ڕاگەیاند، “لەو هەشت کەسە پێنج کەسیان ماونەتەوە و لە ئێستادا لە بەرزاییەکانی نێوان دوزخورماتوو و کفریدان”، باسی لەوەشکرد، “چەکدارەکان لەگەڵ کەسوکاری ڕفێندراوەکاندا قسەیان کردووە و بەرامبەر بە ئازادکردنیان داوای پارەیان کردووە“.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێرێ ١٧ی شوبات، دوو کەسی دیکە لە ڕفێندراوەکان لە بەرامبەر ٧٠ هەزار دۆلاردا ئازادکران.

لە ئێواره‌ى ٣٠ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠ له‌ نزيك ناحيه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ ٨ هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌لايه‌ن گروپێكى چه‌كداره‌وه‌ ڕفێنران، هه‌مان شه‌و يه‌كێكيان كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ى له‌ نزيك قه‌ره‌ته‌په‌ فڕێدرا.