ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌ران و یاساناسان و چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌بانگه‌وازێکدا رایده‌گه‌یه‌نن، “له‌پێناو به‌رگریکردن له‌که‌یسى زیندانیانى بادینان و سه‌روه‌رى یاسا‌و شکۆى دادگا، سه‌رجه‌م (پارێزه‌ران، یاساناسان، چالاکوانان، ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، ڕووناکبیران، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان) بانگهێشتده‌که‌ین بۆ گردبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌ری”.
به‌پێى بانگه‌وازه‌که‌یان بێت ڕۆژى 5 شه‌ممه کاتژمێر دوو له‌به‌رده‌م باخى گشتى به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى فشار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌قى بانگه‌وازه‌که:
بانگه‌واز
له‌پێناو به‌رگریکردن له‌که‌یسى زیندانیانى بادینان و سه‌روه‌رى یاسا‌و شکۆى دادگا، سه‌رجه‌م پارێزه‌ران و یاساناسان و چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕووناکبیران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ گردبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م باخى گشتى له ڕۆژى 5 شه‌ممه کاتژمێر دوو، به مه‌به‌ستى دروستکردنى فشار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره نا یاسایى و سته‌مکارانه‌یه‌ى دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه‌ى شکۆى دادگا و سه‌روه‌رى یاسا‌و پاراستنى شکۆى تاکى کورد‌و به‌ره‌و ڕوبونه‌وه‌ى سه‌رکوتکردنى ئازادیه‌کان.
ئه‌مه‌ى که ڕویدا له‌که‌یسى زیندانیانى بادینان پێشهاتێکى زۆر مه‌ترسیدارى به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریه وه‌ک ئامرازێکى به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادیه‌کان و بچوککردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌زگایه‌و به‌کارهێنانى له‌به‌رژه‌وه‌ندى حیزب و ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره به‌هه‌ریه‌کێک له‌تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌وه‌و ئه‌رکى هه‌مومانه که به‌رگرى له‌ئازادیه‌کان بکه‌ین و سنورێک بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ناڕه‌وایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى دابنێین.
لێره‌وه جارێکى تر بانگه‌وازى هه‌موو چین و توێژه‌کان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریى فراوان له‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه، به‌مه‌ش به‌شدارده‌بن له‌هه‌وڵى پاراستنى شکۆى تاک و گه‌ل و شکۆى دادگا‌و سه‌روه‌رى یاسا.
ده‌سته‌یه‌ک له‌پارێزه‌ران و یاسا ناسان و چالاکوانانى مه‌ده‌نى