پۆلیسی هەولێر؛ گرنگترین ئامار و چالاكییەكانی ساڵی 2021ی بڵاوكردەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گرنگترین ئامار و چالاكییەكانی ساڵی 2021 بڵاوكردەوە و لە كۆیی 12645 تاوان تۆماركراوە و زیاتر لە11 هەزار تاوانی بە ئاشكراكراوە و تۆمەتبارانی دراونەتە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا گرنگترین ئامار و چالاكییەكانی ساڵی 2021 ی لە ڕێكەوتی 1/1/2021 تا 31/12/2021 بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، كە 5146 تۆمەتبار لەهەموو تاوانە جیاجیاكان لە باندی (دزی كردن و كوشتن و اختەكاری و ماددەهۆشبەرەكان و تەقەكردن و ڕێگریكردن ) تیدا بووە و دەستگیركران.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەهەموو سنوری پارێزگای هەولێر 79 حاڵەتی كوشتن تۆمار كراوە و 78 حاڵەت ئاشكراكراوە و ڕێژەی ئینجازیان % 99 بووە و تۆمەتباران ئاشكراكراون و دەستگیركراون .