حكومەتی روسیا…بڵاوبوونەوەی تەنۆلكەی تیشكدەری بە ئاسمانی وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند

حكومەتی روسیا…بڵاوبوونەوەی تەنۆلكەی تیشكدەری بە ئاسمانی وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند

دوای تەقینەوەكەی بنكەی هێزە دەریاییەكەی روسیا لە پێنجشەممەی ڕابردوو, حكومەتی ڕووسیا بڵاوبوونەوەی تەنۆلكەی تیشكدەری بەئاسمانی وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند.

دەزگای كەشناسیی ڕووسیا بڵاویكردەوە، تیشكاوەری (ڕادیۆ ئەكتیڤیتی) لە ئاسمانی ڕووسیادا بە ڕێژەی چوار بۆ شازدە هێندەی ئاستی ئاسایی خۆی بەرزبووەتەوە، ئەوەش دڵەراوكێی لای دانیشتوانی شاری “سەڤەرێدۆڤینسك”دروست كردووە.

هاوڵاتیان ترسی دووبارەبوونەوەی كارەساتی چێرنۆبیلیان لێنیشتووە, كە بەهۆی تەقینەوەی كورەی ئەتۆمییەوە لە ساڵی 1986 زیاتر لە سەد هەزار كەس بوونە قوربانی و ژیان لەناوچەكەدا وەستا.

ئەم تەنۆلكە تیشیكدەرەوانەش پڕ لەوزەن و لەنێو ناوكی یۆرانیۆم كارادەبن, بە شێوەیەكی خۆكارانەش بەردەوام تیشكدانەوە ڕوودەدات.

تاگەکان :