رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
خوشکەکەی تاریقی بەقاڵ سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ئەفسەرە تۆمارکرد کە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی شەقی تێھەڵداو داواش دەكات ئەو ئەفسەرەی روبەڕوبكرێتەوە.
ئەو خوشکەی تاریقی بەقاڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ(دووشەممە)، لەپاش ئازادکردنی خوشکەکانی و دایکی کە لەدوای روداوەکەوە دەستبەسەرکرابون، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان، رایگەیاند، لە دانیشتنی دادگا بە بڕیارەکەی دادوەر رازی نەبوین بۆ گۆڕینی سزای تۆمەتبارێكیان لە ماددەی ٤٠٦ی تایبەت بە کوشتنەوە بۆ ماددەی ٤٦٠ کە زۆرترین سزای حەوت ساڵە.
وتیشی دوای ھاتنەدەرەوەیان لە دادگا گرژی دروستبوەو ئەفسەرێک لە پشتەوە قژی راکێشاوە و دواتریش شەقی تێھەڵداوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە بافڵ تاڵەبانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ھاتونەتە سەر خەت و خوشکەکانی و دایکی ئازادکراون.
وتیشی، “سکاڵام لەسەر ئەو ئەفسەرە تۆمارکردوە کە لێی داوم، نازانم لەسەرچی لێی داوم..دەمەوێ روبەڕوم بکرێتەوە.”