ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەفشین یووسفی” کوڕی یووسف خەڵکی شاری جوانرۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.
ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا پشتی بە سەختی بریندار بووە و هەتا ئێستا پزیشکەکان لە نەشتەرگەریکردن و دەرهێنانی گوللـەکە لە جەستەیدا سەرکەوتوو نەبوون.
ئەفشین یووسفی خێزاندارە و ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.