مافی داوانووسین و شكات كردن له تاوانی ته‌شهیر و ناوزڕاندن و جنێوپێدان …. به پێی یاسا به‌ركاره‌كانی عیراق …
سڵاوتان لێ بێت ئازیزان ….
ماوه‌یه‌كه گرته ڤیدیۆی هه‌ندێ مامۆستای ئایینی ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، تیایدا ئه‌و مامۆستایانه ، جنێو ده‌ده‌ن ، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك ، قسه‌ی نابه‌جێ ده‌كه‌ن ، هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی جنێو به یه‌كتر ده‌ده‌ن ، هه‌ر چه‌نده به ژماره كه‌میشن له چاو ئه‌و هه‌زاران مامۆستا و بانگخواز و پیاوانی ( دین – سیاسه‌ت ) ه‌ی كه هه‌یه … به‌ڵام دیاره خه‌ڵكانێكیش به مه‌به‌ست ئه‌و كاره زیاتر په‌یت ده‌كه‌ن …
ئیتر ئه‌و كاره به مه‌به‌ست بێت یا بێ مه‌به‌ست ، خودی ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌و جنێودانه له‌سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر و به ناوی بانگخوازی و به ناوی نوصح و ئیرشاد و به ناوی داكۆكی له ئایین ، خۆی تاوانه ، تاوانه له دوو سه‌ره‌وه :-
له ڕووی شه‌رعییه‌وه تاوانه چونكه به ئایه‌ت و به حه‌دیس تۆ و من و یه‌كێكی تر بۆمان نییه جنێو به خه‌ڵك بده‌ین ، خۆشتان باش باش ده‌زانن ئایه‌ته‌كان كامانه‌ن و حه‌دیسه‌كانیش كامانه‌ن …
له ڕووی یاساشه‌وه دیسان تاوانه و سزاكه‌ی حه‌بس و پێبژاردنه یا یه‌كێك له‌و دوو سزایه‌یه …
خه‌ڵكانێكی زۆر …. كاتێك شتێكی ئاوه‌ها ده‌بینێ یا ده‌یبیستێ ، یه‌كسه‌ر پۆستێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كات ، جگه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆی بۆ كاره‌كه ، هه‌ندێ گله‌یی و گازانده‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات به‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌عوایان له‌سه‌ر نانووسین ؟؟؟؟
{{ له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی مه‌لا هه‌ڵۆ و ماریا ش ، مه‌لا هه‌ڵۆ كابرایه‌كی ناوداره ، بانگخوازه ، له ڕووی شه‌رعه‌وه هه‌ڵه‌ی كردووه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌لا فاتیح و ماریا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی له فیدیۆكه ده‌رده‌كه‌ون ، و له رووی یاساییه‌وه‌ش تاوانی كردووه ، كه داوای لێبووردنی كردووه ئه‌وه كارێكی باشه كه مرۆڤ به هه‌ڵه‌ی خۆیدا بچێته‌وه دانی پیا بنێت ، به‌ڵام له ڕووی یاساییه‌وه مافی ده‌عوا هه‌ر ده‌مێنێت بۆ ماریا و هاوڕێیه‌كانی }}
ئازیزانم …
كاتێ یاسا خه‌ڵكی پاراستووه له كه‌سانی تر كه جنێویان پێ بده‌ن یا ناویان بزڕێنن یا زه‌ره‌ریان لێ بده‌ن ، ئه‌وه‌شی پاراستووه كه ده‌بێ مه‌ساحه‌یه‌ك بۆ ئیراده‌ی كه‌سه‌كان به جێ بهێڵدرێت و ئه‌و خۆی بڕیار بدات كه ئایا ده‌یه‌وێ ده‌عوا بنووسێت یا نا ؟؟؟ ئه‌وه‌ش كار كردنه به مه‌بده‌ئی ڕێز گرتن له ( الارادة ) واته ( ویست ) … به‌ڵكو كابرا نایه‌وێ … حه‌ز ناكات … نایه‌وێ …
ئیتر ئه‌و بابه‌ته له مادده‌ی سێ یاسای رێ و شوێنی دادگایی كردنی عیراقی ژماره ( 23 ) ی ساڵی ( 1971 ) دا به ووردی هاتووه و باسی ئه‌و تاوانانه‌ی كردووه كه كه‌س بۆی نییه ده‌عوای تێدا بنووسێت ته‌نهااااااااااااا كه‌سه‌كه نه‌بێت یان ئه‌وه كه‌سه‌ی به پێی یاسا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه …. و ده‌ڵێت …
{{ أ- داوای جه‌زائی ناجوڵێندرێت ته‌نها له‌سه‌ر داوای خودی تاوانلێكراو یا جێگره‌وه‌ی یاسایی كه‌سه‌كه نه‌بێت له‌و تاوانه‌ی خواره‌وه :-
1- زینا و تعددی زوجات
2- ناتۆره و جنێو و نهێنی ئاشكراكردن و هه‌ڕه‌شه و ئازاردان ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه له دژی مكلف به خدمه عامه نه‌كرابێ …….
3- دزین و لاقه و خیانه‌ی ئه‌مانه و فێڵ و ………………
4- تێكشاندنی كه‌ل و په‌ل ی خه‌ڵك
5- چوونه ناو موڵكی خه‌ڵك و پێداڕۆیشتن …..
6- به‌رد تێگرتن و شت تێگرتن و فڕیدان بۆ سه‌یاره و ماڵ و بیانیه و بیستان …
7- هه‌ر تاوانێكی تر كه له یاسادا هاتبێ كه ده‌عوا ته‌نها مافی زره‌رمه‌ند بێت
ب – ناكرێ ده‌عوایه‌ك بجوڵێندرێت له تاوانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرابێت به بێ روخسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری }}
ئیتر ئه‌وه یاساكه‌یه … هیوادارم كه شت ده‌نووسن ، دیوه یاساییه‌كه‌ی بخوێننه‌وه ، ئه‌و كاته شتی له‌سه‌ر بنووسن …
نوسینی یاسا ناس ؛ شوان گه‌ردی