نوسینە فەلسەفیەکانی خانمێکی کورد دۆکیومەنت کران

نوسینە فەلسەفیەکانی خانمێکی کورد دۆکیومەنت کران

نوسینە فەلسەفییەکانی ئەکادیمی کورد، د. ساماڵ مانیی، بە زمانی کوردی  لە دوو کتێبی ‘هەگبەی زانین ی یەکەم’ و ‘هەگبەی زانین ی دووەم’ لەبازنەی فەلسەفە دۆکیومەنت کران.
بە دۆکیومەنت و بەدیجیتاڵ کردنی کتێب و نوسینە فەلسەفیە فۆرماڵە ئەکادیمیەکان واتە تۆمارکردنیانە لەناو مێژووی بیرکردنەوە فەلسەفیەکانداو لەناو فەیلەسوفەکاندا، ئەم هەوڵە ماوەی بیست ساڵە لە لایەن دەزگا و سەنتەرە فەلسەفیە جیهانیەکانەوە ئیشی بۆدەکەن ولە ئێستادا بە تەواوی جێگەی خۆی سەقامگیر کردوە لەناو بازنەی فەلسەفیدا. د. ساماڵ مانیی نوسین و بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی بە زمانی ئینگلیزیش هەر بە هەمان شێوە دۆکیومەنت و بە دیجیتاڵ کراون.
د. ساماڵ مانیی دکتۆرای لەفەلسەفەدا بەدەست هێناوەو نوسەر و مامۆستا و لێکۆڵەری فەلسەفەو ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەی فەیلەسوفەکانی بەریتانیایە، ئەندامی کۆمەڵەی ژنە فەیلەسوفەکانی بەریتانیایە، ئەندامی ئینستیتوتی خوێندنی باڵای فەلسەفەیە لەبەریتانیا، ئەندامی کۆمەڵگەی دیجیتاڵی فەیلەسوفەکانە.


ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

Ashti Organization For human rights

تاگەکان :