وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، ”كچە قوتابییەك لە شاردهێى خەلیفانی سەر بە شارۆچكهى سۆران بە فیشەك كۆتایی بە ژیانی هێنا”.
ئاشتی : موقەدەم شەماڵ دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: بە وتەی دایك و باوكی ئهو كچه، خۆی بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەخۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هاوكات وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتیشی: ”كچەكە لەدایكبووی ساڵی 2003یە و دانیشتووی شارهدێى خەلیفانە و پیشەی قوتابییە”.
شهماڵ دێوالى باسی لەوەش كرد: ”گومانمان لە خۆكوشتنى ئەو كچە هەیە، لێكۆڵینەوەكانمان بەردەوامە و ئەو زانیارییانەی هەیە تەنیا سەرەتایین، ئەگەر لێكۆڵینهوهكان بەو ئاڕاستەیەى ئێستا بڕوات، لەوانەیە دەستێكی تێدا بێت”.