ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ی 12ی 2019، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانه وه‌سبه “الوثبة”ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكیان به‌بیانووی ته‌قه‌كردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران كوشت، ته‌رمه‌كه‌شیان به ستوونی ترافیك لایته‌وه هه‌ڵواسی.
ئه‌و رووداوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و ره‌نگه بگاته ئاستی مه‌ترسیدار تر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی توندتوتیژی و رفاندن له‌ناو خۆپیشانده‌ران ئیدانه ده‌كات و به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و كارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌نجام ده‌درێن رابگرێن.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كرده‌وه توندوتیژییه‌كان ده‌بنه كۆسپ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانه.
هاوكات رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌و كرده‌وه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و كاره ئه‌نجامی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كان و به توندی له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندرووستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی دڵنیا نه‌بوونه‌ته‌وه كه ئه‌و گه‌نجه ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه یان نا، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خۆپیشانده‌ران به‌و كاره تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.