یاسای پارێزگاریکردن و چاکسازی ژینگە

یاسای پارێزگاریکردن و چاکسازی ژینگە

ژمارە 27 ساڵی2009
ئەم یاسایە بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەییە. وە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردن و ڕێگریکردن لە پیسبونی ژینگەیە وە بەهێزکردنی ڕۆڵی دەزگا تەنفیزیەکان لە تەطبيق کردنی بـڕیارە نێودەوڵەتیەکان بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگە.
دانانی وانەو بابەتی پەیوەندیدار بە ژینگە لە قۆناغەکانی خوێندن
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لەڕێگەی میدیاکانی ڕاگەیاندن
لە دانانی کتێب و بڵاوکراوەکان بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری ژینگەیی
ئەم یاسا لە 39 ماددە پێک دێت کە بەم شێوەیەیە ↘

بەشی یەکەم::دروسکردنی ئەنجومەنی پاراستی ژینگە
بەشی دووەم::پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان
بەشی سێیەم::ڕێگری کردن لە پیسبونی هەوا
بەشی چوارەم:: پاراستنی خاک و ڕووەکەکان لە خراپ بەکارهێنانیان کە کاریگەری هەبێ لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆراکیەکان ‌
بەشی پێنجەم:: پاراستنی گیان لەبەران(ماسی و باڵدار وئاژەڵە وشکانی و ئاویەکان)لە ناوچونیان و بازرگانی کردن پێیانەوە
بەڕێوبردنی مەوادە کیمیاویەکان وە بەکارهێنانی بەشێوەی ڕێگەپێدراو
بەشی شەشەم::دامەزراندای چاودێری ژینگە(پۆلیسی دارستان و ژینگە)
بەشی حەوتەم::دانانی سندوقی پاراستی ژینگە بۆ بەڕێوبردنی بودجەی تەرخانکراو وە ئەو کۆمەکانەی کە بۆ پاراستی ژینگە دەکرێ
بەشی هەشتەم::قەرەبوکردەنەوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن
بەشی نۆیەم ::سزای سەرپێچیکاران:هەر کەس بە پێچەوانەی ئەحکامەکانی ئەم یاسایەوە مامەڵە بکا ئەوا سزا دەدرێ بە زیندانی کردنی کە لە 6مانگ زیاتر نەبێ یان غەرامە بە کە بڕەکەی لە1ملیۆن دینار کەمتر نەبێ وە لە 20ملیۆن دینار زیاتر نەبێ یان بە هەردوو سزاکە.