ئایین و سیاسەت

ئایین و سیاسەت

لیبوردەیی ئایینی و سیاسی بە درێژایی کات و سەردەمەکان بە بەرچاوترین لایەنەکانی چەکی لێبوردەیی دادەنرێن. نەخاسمە جیاوازیەکان لە ئایدۆلۆژیا ئایینی و سیاسیەکاندا بووەتە ھۆی نانەوەی شەڕ و ھەڵمەتەکانی پاکتاوی ڕەگەزی و ئابڕووچونەکان کە لە ژمار نایەن. ھەریەک لە ڤۆڵتێر و لیسینک لەو فەیلەسوفانەی سەردەمی ڕۆشەنگەری بوون کە بانگەشەیان بۆ لێبوردەیی ئایینی دەکرد و کاریگەریەکی بەرچاویان ھەبوو لە کۆمەڵگا رۆژئاواییەکاندا. بەڵام بەداخەوە ئەم دوو فەیلەسوفە سەرکەوتوو نەبوون لە بەخشینی گرنگیدان بە لایەنێکی تر لە لێبوردەیی کە گرنگیەکەی کەمتر نیە لە لێبوردەیی ئایینی ئەویش لێبوردەیی سیاسیە. لە کاتێکدا نەبوونی لێبوردەیی ئایینی کێشەی لەزۆر ناوچەی جیھاندا دروستکردووە، ئەوا جیاوازیەکان لە ئایدۆلۆژیای سیاسیە بە تەنیا لە سەدەی بیستەمدا بۆتە ھۆی کوشتنی ملیۆنان مرۆڤ. لەبەرئەوە ئارەزووی ڕۆشنبیران و کەسانی ئەکادیمی ھاوچەرخ بریتیە لە پێشخستنی بیردۆزێکی بەرفراوانتری لێبوردەیی سیاسی. ئەمەش بە داوایەکی زۆر پێویست دادەنرێت لە ڕۆژاوا نەخاسمە کاریگەری ئایین لەسەر سیاسەت لە دژیەکیەکی بەردەوامدایە لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور.

لێبوردەیی وەک چاکەیەک

لێبوردەیی وەک چاکە زەمینەیەکی ناوەند لە نێوان بەھەند ھەڵنەگرتنی زەنی (زیادەڕۆیی لە لێبوردەیی) و بەرتەسکی ئاسۆی بیرکردنەوە (زیادەڕۆیی لە نا لێبوردەیی).

سەیری ئەمانەش بکە:

بزووتنەوەی مافەکانی ھەڵاتووان لە واقیعدا بۆ خەیاڵ.
بززووتنەوەی رازیبوون بە قەڵەوی.
ئازادی ئایینی.
ناوچە رەملیەکان.
باوەڕ نەبوون بە ئایین.
دادگاکانی پشکنین.
نا لێبوردەیی لەبەرامبەر فرەجۆری.

تاگەکان :