بەڵگـــــەکانی سەڵماندن چین

بەڵگـــــەکانی سەڵماندن چین.؟؟؟

بۆ ئەوەی ئەو داوایەی پێشکەشی دادگایی ئەکەین جا هەر دادگایەڪ بێت بۆ ئەوەی بتوانین داوایەکەمان بسەلمێنین ئەم ڕێگایانەی سەلماندنمان لە پێشە.!!
‎………………….
………………….
1-سە نەدات / كە دوو جۆر سەنەداتمان هەیە ئەوانیش سەنەداتی
یەکەم// سەنەداتی ڕەسمی.
دووەم //سەنەداتی عادی.

یەکەم…. سەنەدی ڕەسمی ئەو جۆرە سەنەدانە لە كاتب عدل دەكرێت(چونکــــە كاتب عدل….واتە دادنووس جهەی رەسمية)
دووەم…. وە سەنەداتی عادی ئەویش ئەو جۆرە سەنەدەیە کە لە نێوان دوو کەس دەکرێت و تصدیق واتە پەسەند نەکراوە لە لایەن جهاتی ڕەسمی .

2_دانپێدانان…الاقرار ئەویش ئەوەیە کەسەکە خۆی دان بەوە دابنێت بۆ نموونە لە بابەتی قەرز خۆی بلێت من ئەوەندە پارەیە قەرزاری فڵان کەسم ئەوە پێی ئەوترێت دانپێدانان..الاقرار. وە بۆ ئەم مەبەستە قاعیدەی قانونیمان هەیە کە دەڵێت…الاقرار سید الادلە.

3- استجواب// واتە لێپرسینەوە لە كاتی دادبینی لە لایەنی بەرامبەر پرسيار دەکرێت. یان ئەوەتا زۆر جار لەسەر بڕیاری دادوەر کەسی داوالێکراو یان داواکار استجواب دەکرێت.بۆ ئەوەی پرسیاری لەمەڕ ڕاستی و دروستی بابەتەکە لێ بکرێت.
4-شاهێد… كەسێکە کە بالغ و عاقل بێت و موسولمان بێت هەرچەند بەمەرج نەگیراوە موسلمان بێت گریمان دامان نا شاهێد کەسێکی مەسیحیە سوێند ئەدرێت بە کتابەکەی کە خۆی باوەڕی پێیەتی لەبەر ئەوە ووتمان شاهێد بالغ و عاقل بێت واتە 18 ساڵی تەواو کردبێت چونکە شاهێد سوێند ئەدرێت.
5-قەرينة//كە پشت راستیەڪ هەبێ بۆ دەست پێڪ وەڪ دانی پارەی پێشەکی كە قرينەیە لەســــەر ئەنجامدانی عقدی بيع.گرێبەستی کڕین.

6-سويند خواردن..

7_ معایەنە// کەشفێکە دادگا دەیک‎ات.

8_خبیر// لێزان دادگا دایدەنێت بۆ یەکڵای کردنەوەی کێشەیەڪ کە لایەنەکانی داوا لەسەری ناکۆکن بە نموونە لە بابەتی قەرەبوو کردنەوەی کەسی زەرەر مەند ئەگەر هاتوو بە هۆی فعلی کەسێکی تر زیانی بەرکەوتبوو.خەبیر دادەنرێت بۆ ئەوەی بڕێڪ پارە وەکو قەرەبۆ کردنەوەی کەسی زەرەرمەند دیاری بکات و پاشان خەبیر ڕاپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە پێشکەشی دادگا دەکات.‎

تاگەکان :