لە دهۆک ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

 

ەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەری شاری دهۆک پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆک ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.”

ئاماژەشیان بەوە کردووە “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.”

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی کوشتنی ژنانە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.