دوای چوار مانگ تەرمی یەكێك لە كۆڵبەرە بێسەروشوێنەكانی ورمێ دۆزرایەوە

 

ئەمڕۆ شەممە، تەرمی یەكێك لەو سێ كۆڵبەرە بێسەروشوێنەی خەڵكی ورمێ، لە سنوری توركیا دۆزرایەوە، كە چوار مانگ لەمەوبەر بێسەروشوێن ببو.

رێكخراوی مافی مرۆڤی ، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی: تەرمی بارزان مەهینی، کۆڵبەری تەمەن 18 ساڵی خەڵکی ورمێ کە چوار مانگ پێش ئێستا لەگەڵ دو کۆڵبەری دیکەی ئەم ناوچەیە بێسەروشوێن ببون، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە گوندی گوڵشەم-ی سنوری ئەو وڵاتە دۆزرایەوە.

بارزان مەهینی، چوار مانگ لەمەوبەر لەگەڵ دو کۆڵبەری خەڵکی گوندی باوان سەر بە شاری ورمێ بە ناوەکانی ئەسعەد سەیدانی فەرد و بەهلول سەیدانی فەرد لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنورییەکانی ورمێ بەهۆی بەفرو ڕنو بێسەروشوێن ببون.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دو کۆڵبەرەی دیکە بەردەوامن كە هەردوكیان خێزاندارن.

وێنەی ساتی دۆزینەوەی تەرمی بارزانی مەهینی: